Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 16:57

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق دەکات

پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران
کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ـی ١٠ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە.

لەبەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا خرایە بەر باس و، جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراقی دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپێشاندەران.

 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.