لە وتارێكدا سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعشی راگەیاند.
سهرلهئێوارهی ئهمرۆ یهكشهممه به كاتی كوردستان، دۆناڵدۆ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا به فهرمی كوژرانی ئهبوبهكر بهغدادی سهرۆكی رێكخراوی تیرۆیستی داعشی راگهیاند: سوپاسی كوردهكانی كورد و دهڵێت هاوكارمان بوون.
سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند؛ لەگەڵ ئەودا چەند کەسێک کوژراون.
ترمپ دهڵێت ئهبو بهكر بهغدادی له ژوورێكی باش نهكوژرا بهڵكو له كونێك كوژرا، ئێمه بۆ ماوهی یهك ههفتهیه چاودێریمان دهكرد، بهغدادی دهیویست شوێنهكهی خۆی بگۆرێت بهڵام ئێمه بۆ دواجار زانینمان له كوێه ئۆپهراسیۆنێكان ئهنجامدا.
ئاماژەی بەوەکرد؛ ئەمەریکا چەندین ساڵە بەدوای بەغدادیدا دەگەڕا، بەڵام دواجار هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بەغدادیان لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکدار و یاریدەدەرەکانیدا کوشت و لەو ئۆپەراسیۆنەدا هیچ کەس لە هێزە تایبەتەکە زیانی پێنەگەیشت.
لەبارەی وردەکاریی روداوەکەوە ترەمپ رایگەیاند: ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی خۆیان بەدەستەوەدا، توانیمان (11) منداڵ لە ژوورەکەی ببەینە دەرەوە، دواتر بەغدادی رایکرد بۆ ناو تونێلێک و سیان لە منداڵەکانی خۆی بردە تونێلەکەوە، کاتێک هێزە تایبەتەکە گەیشتنە ناو تونێلەکە بەغدادی دەگریا و هاواری دەکرد، پاشان خۆی و منداڵەکانی تەقاندەوە، تەرمەکەی وێران بوو، دوای پشکنین و توێکارییەکان دەرکەوت ئەوە ئەبوبەکر بەغدادیە و کۆتایی پێ هاتووە.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: بە کوشتنی بەغدادی ترس و تۆقاندن کۆتایی هات، ئەو کەسەی بووە هۆی هەڕەشە لەسەر ئەمەریکا و جیهان کۆتایی هات.
ترەمپ ئاشکرای کرد؛ ئۆپەراسیۆنەکە دوو كاتژمێری خایاند، دوای کوژرانی بەغدادی و یاوەرەکانی سەرجەم بەڵگەنامەکان و زانیارییەکان سەبارەت بە داعش و پلانەکانیان و ئەوانەی بەدوایاندا دەگەڕان هەڵگیرانەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند: مانگی رابردوو هێزەکانمان هەمزە بن لادنیشیان کوشت، کە یەکێک بووە لە منداڵە توندوتیژەکانی ئوسامە بن لادن و سەرکردایەتی قاعیدەی دەکرد، بەوەش ئەمەریکا پایەندیی خۆی دەپات دەکاتەوە بەوەی ئەو کەسە دڕندانە ناتوانن لە دەست چارەنووس رابکەن.
ترهمپ گوتیشی: بەغدادی بۆ چەندین ساڵە خۆی شاردوەتەوە، ئاڕاستەی ئێمە و منیش وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەوەبوو کۆتایی بەبەغدادی بهێنین، یەکەم رۆژ کە چومە ئۆفیسی کۆشکی سپی پرسیم بەغدادی لە کوێیە، لەوکاتەوە بەدوایەوە بووین دواجار داعش (100%) لە مانگی ئاداردا تێکشکا، بەردەوام دەبین لەسەر کوشتنی چەکدارەکانی دیکەی داعش، ئەمە چارەنووسی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.