ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە لەبارەی سێ یەکەمەكانی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ٢٠١٥-٢٠١٦، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ۲۷ لە ڕۆژی ۱٦_۱٠_۲٠۱۹ ئیمزا کرا و بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٦۸۲ لە ڕۆژی ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری کرا بۆ جێبەجێکردنی.
هەروەها نووسیویەتی" بەم نزیکانە لەلایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینی دامەزراندنتان".
ئامانج رەحیم لە كۆتاییشدا پیرۆزبایی دامەزراندنی لە یەكەمەكان كردووە و نووسیویەتی" نوخشە بێت لە هاوەڵەکانی دیکەتان، ئیشاڵا هەمووتان لەسەر کورسی خوێندنی ماستەر دەبینمەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.