Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 16:57

رێژەی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەزری حاجی ئۆمەران 40% بەرزبۆتەوە 

ئیران بۆ ماوەی دوو مانگ ڤیزای هەڵگرت
کوردستان TV
100%

كۆماری ئیسلامی ئێران تا كۆتایی ئەمساڵ ڤیزای لەسەر گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی هەڵگرت، ئەمەش رێژەی گەشتیارانی بۆ ئەو وڵاتە بەرزكردۆتەوە.

موقەدەم زرار حوسێن، بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە مالپه‌رى كوردستان تیڤی راگەیاند: لە رێكەوتی 24-10-2019 بڕیاردراوە ئەو گەشتیارانەی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقین، ڤیزایان پێویست نییە بۆ گەشتەكەیان بۆ وڵاتی ئێران، ئەم بڕیارە تا رۆژی 31-12-2019 كاری پێدەكرێت و دیار نییە ئاخۆ ئەم بڕیارە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا.

رۆژانە لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نزیكەی 3500 گەشتیار هاتووچۆ دەكەن، وەك بەرپرسی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێ لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ یەك ملیۆن و 22 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆمەران هاتووچۆیان كردووە، ئەمەش بەراورد بە رێژەی پارساڵ %40 بەرزبوونەوەی بەخۆوە دیوە.

ئەمساڵ بەهۆی گەمارۆ ئابووریەكانی وڵاتە زلهێزەكان بۆ سەر وڵاتی ئێران، كاربەدەستانی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا سەرەتا نرخی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لە 38 هەزار دیناری عێراقی بۆ دوو هەزار كەمبكەنەوە و ئێستاش بە هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، دەیانەوێ كاریگەری قەیرانە ئابووریەكانی سەر وڵاتەكەیان كەمتر بكەنەوە. هەروەها دابەزینی بەهای دراوی تومەن لە بازاڕەكانی جیهان هۆكارێكی دیكە بوو بۆ ئەوە رێژەی گەشتیاری بۆ ئەو وڵاتە رووی لە بەرزبوونەوە بكات.

بەرپرسی پاسپۆرت و نشینگە لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گووتی: هاوسەنگی هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەكەماندا، هاتوو %50 و چوونیش %50 بووە.

كەریم سمكۆ- چۆمان


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.