Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 15:01

له‌کۆبوونه‌وه‌ى شاندی په‌رله‌مان و به‌رپرسانى فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گفتوگۆ لەسەر بابەتی به‌نایاسایی گەشتکردن کرا

شاندێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرى كرد
کوردستان TV
100%

 شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو یاوەریی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەر و ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ سەردانی فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرى کردو لەلایەن خاتوو تەلار فایه‌ق بەرێوەبەری فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ستافی فڕۆکه‌خانەكه‌وه‌ پێشوازیى لێکرا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا لەوانە قسەکردن لەسەر بابەتی به‌نایاسایی گەشتکردن و ھەموو ئەو کەیسانەى کە پەیوەستن بەو بابەتەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەم شێوازەى گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، شایەنی باسە پێش چەند ڕۆژێک بۆ ھەمان بابەت لیژنەکە سەردانی وەزارەتی ناوخۆ-شى کردبوو.

لەچوارچێوەی سەردانه‌كه‌یداو به‌مەبەستی لەنزیکه‌وه‌ ئاگاردبوون لە کێشەو کەموکوڕییه‌كان و چۆنیه‌تیی چارەسەرکردنیان، شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانى په‌رله‌مان بەیاوەریی بەڕێوەبەری فڕۆکه‌خانەى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر چەند بەشێکی فڕۆکه‌خانەكه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، لەوانە بەشی بنکەی نشینگەو پاسپۆرتی فڕۆکه‌خانە و بەشی ھاتن و ڕۆیشتن.

هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا لیژنەكه‌ داوای کرد كه‌ بەئامار کەیسی دیپۆرتکراوەکان و ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لە سەر کراوە ڕەوانەی لیژنەی پەیوەندییەکان بکەن بۆ ئاگاداری و کاری پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.