Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 15:01

لێژنەی شەهیدانی په‌رله‌مان سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی قوتابیانى کوڕ و کچی شەهید سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانی بەردەم خوێندنیان کرایەوە
کوردستان TV
100%


 بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی ئەو قوتابیانەی کە کوڕ و کچی شەهیدانن، لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە سەرۆکایەتی سوسن محمد میرخان سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری ژیان تاهیر جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد و لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە تەلاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، تیشکخرایە سەرکێشەکانی ئەو قوتابیانەی کە کوڕ و کچی شەهیدن وجەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانی بەردەم خوێندنیان کرایەوە، لەلایەکی ترەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی کاروباری شەهیدان پێشنیازیانکرد کە بابەتی جینۆسایدی کوردستان بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندن و لە قۆناغە جیاوازەکاندا بخوێندرێن بۆ ئەوەی ئەو کارەساتانەی رووبەرووی خەڵکی کوردستان بوونەتەوە دووبارە نەبنەوە و لە بیرنەکرێن و نەوەکانی داهاتوومان بەو کارەساتانە ئاگادار بکرێنەوە .

لەلایەن خۆیەوە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێرای بەخێرهێنانی لێژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی کوردستان هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکانی لێژنەکە دەربڕی و هیوای خواست لە داهاتووشدا هاوکار و هەماهەنگی کارەکانی یەکتر ببن و زیاتر خزمەت بە کوڕ و کچی شەهیدان بگەیەنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.