Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 15:01

هەپەگە : 30 سەربازی تورک کوژران

لە ئۆپراسیۆنێکدا
کوردستان TV
100%

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بڵاوی كرده‌وه‌  کە لە 23ی مانگی ئابەوە سوپای تورک لە ناوچەی حەفتەنینی بەرەکانی پاراستنی میدیا ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان دەست پێ کردووە و هێزەکانی هەپەگەش بە خۆڕاگریەکی مێژوویی وەڵامیان داوەتەوە .

هەپەگە  رایده‌گه‌ێنێت كه‌ لە سەرەتای جموجۆڵی سەربازی هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە، گەریلاکانیان گورزی کوشندەیان لە سوپای تورک وەشاندووە و بە هەنگاوی شۆڕشگێرانەی شەڕی حەفتەنین، ئەم خۆڕاگریە مێژوویەکە چۆتە ئاستێکی باڵاو بەرزەوە.

7 سەنگەر و 3 حەشارگەی دوژمن خاپوور کران

هەپەگەبڵاویشی كردووته‌وه‌ كه‌  کردەوەلە گردی کۆنفەڕانس و سیسەر کە سوپای تورکی  لێ جیگیر بووە، لە 8 قۆڵەوە ئۆپراسیۆن له‌به‌رامبه‌ریان  بەڕێوە چووە.


ده‌شڵێن حەشارگەو سەنگەرەکانیان لە گرێ کۆنفەڕانس و سیسەر لە لایەن هێزەکانمانەوە هێرشیان کراوەتە سەر و بە گیانێکی پۆڵایینەوە توانیویانە سەنگەرەکانیان ببەزێنن. 


هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ بە گشتی لە گردی کۆنفەڕانس 7 سەنگەر و 2 پەناگەیان کەوتنە دەستی هێزەکانمان،  لە گردی سیسەریش پەناگەیەکی دیكه‌یان بە تەواوی خاپوور کرا.


له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنەدا زیاتر لە 30 سەربازی تورك کوژران و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.