جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی "جۆ بایدن" له میانه‌ی گوتارێكیدا سه‌باره‌ت به كوشتنی خه‌لیفه‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده كۆتایی به ژیانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هاتووه به‌ڵام داعش له دوای به‌غدادیش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌و هۆیه‌شه‌وه پێویسته فشاری فراوانتر بكه‌ینه سه‌ریان تا به ته‌واوی كۆتاییان پێدێنین.
جۆ بایدن ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا قه‌رزاری كورده و نابێت پشت له كورد بكات و پێویستیشه ئێمه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به كوردمان دابوو جێبه‌جێیان بكه‌ین چونكه له شه‌ڕی دژ به‌داگیركاری داعش كورد زیاتر له 10 هه‌زار قوربانی دا بۆ كۆتایی هێنان به ده‌ستدرێژی و كوشتنكارییهكانی خه‌لافه‌ته‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.