Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 13:02

پۆلیسی هه‌ولێر: 2 که‌س بەتۆمەتی دزیکردن و شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل لە چەند پارکینگێکدا دەستگیرکران

هه‌ڵساون به‌دزینى كه‌ل و په‌لى نێو ئۆتۆمبێله‌كان
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردن لە چەند پارکینگێک، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.
 
پۆلیسى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێتنى تاوان  بەبوونی شکانی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکە،  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و ده‌ست به‌ڵێكۆڵینه‌وه‌ كرا 

پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت ،  دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.

 هه‌روه‌ها پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتباران بەناوی (ب. س. ن.)، تەمەن (١٩) ساڵ، (ع. ع. ع. )، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە پارکینگی نەخۆشخانە و مارکێتەکان،

 له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦)لە ی.س.ع.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.