Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 13:02

مه‌سرور بارزانى: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ لە خۆگرتنی پەنابەران

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
کوردستان TV
100%


 سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ درێژەپێدانی راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە

 پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی پەنابەران

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی ئۆلە دیل باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە باربارا ڤۆلف کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو. بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەفسەرانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان .

لە بارەی دۆخی ئێستای عێراقیش ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ داخوازیی ئاشتیخوازانە و رەوای خۆپیشاندەرانین . لە هەمانکاتدا پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکەین .

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرانەی بە هۆی دۆخی گرژی ناوچەکە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.