تۆڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، تەرمی ئەبوبەکر بەغدادی کە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا کوژرا، خراوەتە دەریاوە.
لە هەواڵێکدا تۆڕی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەکردوە، کە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە گوندی (بریشا)ی پارێزگای ئیدلب، ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستى داعش کوژرا، ئەمڕۆش تەرمەکەی خراوەتە دەریاوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاوبکاتەوە.
دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی راگەیاند و تەنها دوای چەند سەعاتێک لەو رووداوەش، هێزەکانی سوریای دیموکرات، کوژرانی یاریدەدەری یەکەمی بەغدادییان لە باکوری سوریا راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.