حكوومه‌تی عێراق داواكاری سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ره‌ت ده‌كاته‌وه.
سه‌عد حه‌دیسی ،گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراقی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ئێستادا كه په‌رله‌مان ئاماده‌یی ھه‌یه، به‌پێی ده‌ستوور ناكرێت ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌یت، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌كاتێكدا ده‌بێت كه په‌رله‌مان خۆی ھه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندایه نه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران.
حه‌دیسی گوتیشی: له‌باره‌ی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ھه‌ڵبژاردن و پێكھێنانی كۆمیسیۆنێكی نوێی ھه‌ڵبژاردن، حكوومه‌ت پێشتر بڕیاری له‌سه‌رداوه.
لێدوانه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌ت، دوای ئه‌وه دێت كه موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا داوای له‌سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی كرد بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و داواكاری ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌بێ به‌شداری كردنی لایه سیاسییه‌كانی ئێستای ده‌سه‌ڵات بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.