سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: 18 خۆپیشانده‌ر به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه ته‌ندروستییه ئاشكراشی كردووه كه له خۆپیشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئاڵۆزی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌راندا درووست بووه و به‌هۆیه‌وه 18 خۆپیشانده‌ر كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌ی 5 رۆژه خۆپیشاندانی به‌رفراوان به‌غدای پایته‌ختی عێراق و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی گرتووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی درووست بوونی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانیش به‌ده‌یان كه‌س كوژراون و به سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.