Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 02:37

منداڵێکی ته‌مه‌ن چوار ساڵ له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایتی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ شارۆچكه‌ی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێكی ته‌مه‌ن چوارساڵ به‌ ناوی (ڕ، س) گیانی له‌ده‌ست دا.

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری كیا مۆتۆڕسی دوو ته‌نی به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتنی غازی ماڵان له‌ شه‌قامه‌كان سوڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی بێئاگایی، شۆفێره‌كه‌ له‌ منداڵه‌كه‌ ده‌دات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه‌ له‌به‌ر سه‌ختی برینكه‌ی به‌ڕێكرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا گیانی له‌ده‌ست دا.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌ ناوی (ڕـ ئ) به‌ پێی مادده‌ی 24 له‌ یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.