ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و وه‌زیرانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد كه فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانیان پڕكردووه‌ته‌وه و بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: دواى ناردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه و ئاشكرا كردنى سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته، تا ئێستا وه‌زیرانی وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى، وه‌زیرى پلاندانان، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زیرى كاره‌با، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، وه‌زیرى په‌روه‌رده، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.