Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 11:56

کرێکارێکی 18ساڵان به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ ڕانیه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی بۆسكێن- چوارقوڕنه‌ كرێكارێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر له‌ جۆری ڕافیعه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شوه‌ ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی ڕانیه‌ گواسته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخرا و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش به‌ پێی مادده‌ی 24 له‌ یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.