Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 00:55

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه‌

ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باس كران
کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ  شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له‌ قه‌ته‌ر، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌خت، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/10/2019 به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی قه‌ته‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولایان باس كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.