نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له یه‌كه‌م ڕۆژی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كۆبوویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وحه و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ی كونسلخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كرد.
دۆخی سووریا و لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.