ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڕیاریداوە ئەو پەرلەمانتارانەی سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار كراوە، حەسانەی یاساییان لەسەر لادهبرێت و ههروهها سەرۆك وەزیرانی عیراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێت.
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئامادەبووى دانیشتنەکەى ئەمڕۆ داواى ئامادەبوونى سەرۆک وەزیران دەکەن و رەزامەندى نیشان دەدەن لەوەى هەر ئەندامێکى پەرلەمان تۆمەتباربێت بە گەندەڵى پارێزبەندى ئهندامیهتی لەسەر هەڵدەگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى و ئامادەبونى (185) ئەندام بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا بڕیاردا بە هەڵگرتنى پارێزبەندى لەسەر هەر ئەندامێک ئەگەر تۆمەتباربێت بە گەندەڵى و دۆسیەکەى لە دادگاوە ڕەوانەى ئەنجومەنەکە بکرێت.
هاواكات لەسەر داوای فراكسیۆنی سائیرون، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێت.
ههروهها به زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەنگیان داوە بە بانگهێشتكردنی عادل عەبدولمەهدی.
لەدانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ژمارەیەك بڕیار لەبارەی بەڕێوەبردنی پارێزگاكان و دەرماڵەو ئیمتیازاتی پۆستەباڵاكان دەنگیان لەسەردرا، هەروەك ئەنجوومەنەكە بڕیاریدا بە كۆتایی هێنان بەكاری ئەنجوومەنی پارێزگاو قەزاو ناحییەكان و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.