Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 10:05

پارێزگاری هه‌ولێر بازاڕى گه‌وره‌ى هه‌ولێری به‌سه‌ر کرده‌وه‌

گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كرد و له‌ كێشه‌و داواكارییه‌كانیانى كۆڵیه‌وه‌
کوردستان TV
100%

فرسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر به‌ یاوه‌ری تیمێكى دیوانى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى بازاڕى گه‌وره‌ى شارى هه‌ولێری كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كرد و له‌ كێشه‌و داواكارییه‌كانیانى كۆڵیه‌وه‌ .

پارێزگاری هه‌ولێر كه‌ قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر یاوه‌ری بوو، به‌دواداچوونى مه‌یدانى ده‌رباره‌ى ئارێشه‌و گرفته‌كان كرد، له‌گه‌ڵ خاوه‌نى دووكانه‌كان و هاوڵاتیان به‌ گشتى گفتوگۆى كرد و به‌ڵینیشى دا كه‌ به‌شێكى  داواكارییه‌كانیان جێ به‌جێ بكات و به‌شێكى تریان بیخاته‌ نێو دیراسه‌وه‌ و بڕیاریشىدا  گرنگى ته‌واو به‌ بازاڕ بدرێت و هه‌موو شێوازێكى ئاسانكاریان بۆ دابین بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.