Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 01:38

سەدر بۆ عادل عەبدولمەهدی: بە زووترین کات متمانەت لێ وەردەگرینەوە

عادل عەبدولمەهدی بۆ سەدر: دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنن
کوردستان TV
100%

سەرۆكی رەوتی سەدر لە لێدوانێكدا لە بارەی وەڵامەكەی عادل عەبدولمه‌هدی دەڵێت، بە زووترین كات متمانەت لێ وەردەگرینەوە.

پێشتر عادل عەبدولمەهدی بە سەدری راگەیاند كە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی رێبكەوێت بۆ ئەوەی متمانە لە حكومەت وەربگرنەوە، بەڵام ئەو لێدوانەی سەرۆكی حكومەت زیاتر رێبەری رەوتی توڕە كردووە.

لە بەرامبەردا سەدر لە نوێترین وەڵامدا دەڵێت "وامدەزانی ئەو داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات لە پێناو گێڕانەوەی شكۆی خۆی، بەڵام ئەگەر ئەو رەتیدەكاتەوە ئەوە من لەگەڵ هادى عامری رێك دەكەوم بۆ وەرگرتنەوەی متمانە بە شێوەیەكی زۆر خێرا.

هه‌ر ئەمڕۆ سێشەممە، عادل عه‌بدولمه‌هدى سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبارەی دۆخی ئێستای وڵاتەكەوە نامەیەكی ئاڕاستەی رێبەری رەوتی سەدر كرد و تێدا ئەوەی ڕاگەیاند، كە دەتوانن لەگەڵ هادی عامری حكومەتێكی نوێ‌ پێكبهێنن.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشى" داوات لێكردم بچمە ئەنجوومەنی نوێنەران داوایی هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەم لەوێوە بەسەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتوەكان و كۆمسێۆنێكی نوێ.

وتیشى" من سوپاست دەكەم مافی هەرسەركردە وهاوڵاتیەكە كە داوا لە سەرۆك وەزیران بكات ئەوەی لەبەرژەوەندی نیشتیمانیدایە ڕەنگە ئەم پێشنیارەش یەكێك بێت لەدەرەچەكانی ئەم باردۆخە سەختە بەم هۆكارانە:

هه‌روه‌ها وتیشى" دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان یەكلاكەرەوە دەبێت بەمەش دەتوانرێت حكومەتی زۆرینەی سیاسی دروست ببێت و پاڵپشتیەكی تەواوی پەرلەمانی هەبێت بەڕوونی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.