نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەکان دەکات و جەختیش لە گفتوگۆی نیشتمانی دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بەتوندوتیژییەكان.
ئەمڕۆ خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، بە توندترین شێوە ئیدانەی توندوتیژیهكان له خۆپیشاندانەکاندا دهكات، کە ئێستا زۆربەی شارەکانی عێراقى گرتووتهوه.
نوێنەری یونامی لە عێراق راشیگەیاندوە" توندوتیژی هەرگیز وەڵام نییە و گفتوگۆی نیشتمانی زۆر پێویستە لە پێناو دۆزینەوەی وەڵامی گونجاو بۆ خۆپیشاندهران.
وتیشى" نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ خەڵکی عیراقەو ئامادهی یارمەتیشە بۆ فەراهەمکردنی ئەم گفتوگۆیە نیشتمانییە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.