Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 01:25

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆده‌بێته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات
په‌رله‌مانی عێراق
کوردستان TV
100%

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌ په‌رله‌مانتاران كردووه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ به‌مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بن. 

ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دواى وه‌ڵامه‌كه‌ی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در هات، كه‌ وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری داوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق. 

شه‌وی رابردوو هادی عامری وه‌ڵامی سه‌دری دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند: "به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكارى ده‌كه‌ین له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى گه‌لى عێراقى و رزگاركردنى وڵات، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی گشتى بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.