به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10:20 خولهك ژنێك به‌ناوی (ئ . م . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1999 پیشه‌ی ژنی ماڵ دانیشتووی گوندی ڕه‌زگه سه‌ر به ناحیه‌ی ژاراوه ـ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ڕاشیگه‌یاند: به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كاتی ڕێكخستنی ناو ماڵ ده‌ستی به‌ر چه‌ك كه‌وتووه و دوایش گولـلـه‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه و به‌ر كه‌له‌كه‌ی ڕاستی كه‌وتووه، له ئێستادا له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری پزیشكی دایه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.