Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 00:55

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌وەزارەتی تەندروستیه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گرتەیەکی ڤیدیۆیی حه‌بێك له‌ نێو كێك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە هیچ جۆرە دەرمانێك لەنێو ئەو کێكە نەدۆزراوەتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێت.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دیارە هاووڵاتیه‌ك کێکێک هەڵدەپچڕێ و دوو حەبی تێدا دەردەهێنێت، دواتریش دەڵێت: حەبەکان حەبی ئیفلیجین، وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی کرد و لەئەنجامدا رەتیکردەوە حەب لەنێو کێكەکە هەبێت.

وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ ئەو کێکە کردووە کە گوایە حەبی تێدایە، دوای بردنی بۆ تاقیگە و هەڵپچرینی چەند نموونەیەکی جیاواز، هیچ حەبێک لەنێویدا نەدۆزراوەتەوە.

د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لیژنەکانیان چەند نموونەیەکیان لە کێكەکە هەڵپچڕیوە، بەڵام هیچ جۆرە حەبێكیان نەدزۆیوەتەوە، دەشڵێت: نموونەی ئەو کێكەمان ناردووە بۆ تاقیگە تاوەکو پشكنینی تاقیگەیی بۆ بکرێت.

بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بەر لە مانگێك نموونەی ئەو کێکەیان لەمیانی بەدواداچوونەکانی رۆژانەیان پشكنیوە و لە پشکنینەکان دەرچووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.