Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 00:55

فەرمانى دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکان دەرچوو

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسپاردبوو
کوردستان TV
#7
100%

 

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسپارد بۆ دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كه‌ی ساڵی خوێندنی 2015 - 2016 .

پاڵپشت بە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى وەزارى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) ئاراستەى گشت زانکۆکانى کوردستان دەکات بەمەبەستى کارى پێویست.

دواى ئەوەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران فەرمانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى دەرکردو سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیرانیش بەنوسراوى ژمارە (٨٦٨٢) لە (٢٧/١٠/٢٠١٩) نوسراوى ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، پاڵپشت بە بڕیارى سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (٣٠/١٠/٢٠١٩) بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و نوسراوى ژمارە (١٨١٢٠) فەرمانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان دەرچوو.

فەرمانەکە کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە بۆ کارى پێویست و زانین، لە خاڵى یەکەمی فەرمانەکە هاتوە: دامەزراندنى هەریەک لە سێ یەکەمەکان لەسەر ئاستى بەش لە دەرچوانى گشت زانکۆ حکومییەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) بەشێوەى هەمیشەیى لەسەر میلاکى وەزارەتەکەمان. لەخاڵى دوەمیشدا هاتوە: سێ یەکەمەکان مافى گۆڕینى شوێنى دامەزراندنیان هەیە لە ماوەى یەک مانگدا، لەسەر میلاکى وەزارەتەکەمان بۆ سەر میلاکى هەر وەزارەت و دەستەو لایەنێکى نەبەستراو بە وەزارەت، ئەویش لەدواى ڕەزامەندى و لارى نەبونى هەردو لایەن بۆ ئەو شوێنەى هەڵیدەبژێرن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.