ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مه‌كێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رایگه‌یاند : هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌غدادیان له‌نێو توونێلێكدا دۆزییه‌وه، ده‌ستگیركردنی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا خه‌ریك بوو رووبدات، به‌ڵام به‌غدادی به بۆمبێكه‌وه خۆی ته‌قانده‌وه و دوو منداڵیشی له‌گه‌ڵ بوو.
گوتیشی: به‌گشتی شه‌ش چه‌كداری داعش كوژراون، چوار ئافره‌ت و دوو پیاو له‌نێویاندا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، هه‌روه‌ها 11 منداڵی دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كان پارێزگاری‌یان لێكراوه و دوو پیاویش ده‌ستگیركراون و هێزه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن.
شایانی باسه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌غدادی سێ منداڵی له‌گه‌ڵ خۆیدا ته‌قاندۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.