محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی مۆڵەت بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ڕاگیراوە تاوەكوو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت كاری پێدەكرێت.
راشیدهگهێنێت ، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەهۆكاری جیاواز داوای وەرگرتنی مۆڵەت دەكەن و بەشێكیان بۆ خوێندن و بەشێكیان لە كەرتی تایبەت كاردەكەن.
وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان دهشڵێت ، وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بۆشایی لە كەرتی تەندروستی و فەرمانگە تەندروستییەكان درووستدەكات، چونكە وەرگرتنی مۆڵەتی ئەوان لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە دامەزراندن وەستاوە بۆیە كەرتی تەندروستی پێویستی بەوانە و ناكرێت ئەو بۆشاییە دروستبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.