Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 00:55

به‌وێنه‌.. به‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ هه‌نار شه‌قامی سه‌ره‌کی شه‌قلاوه‌ی داپۆشی

به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ سه‌ختی برینداربوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ  له‌ جۆری وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر شه‌قلاوه‌ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی بریندار بوو.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ فازل حاجی گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 4:45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- شه‌قلاوه‌ و له‌ نزیك گوندی فاتاوا بارهه‌ڵگرێك له‌ جۆری پیكاب نیسانی تاكی كه‌ بارێكی هه‌ناری بار كردبوو به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕا و خۆی كێشا به‌ ڕاگری ته‌نیشت ڕێگاكه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌شدا شۆفێره‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو و زه‌ره‌رێكی زۆریش به‌ر شه‌قامه‌كه‌ گه‌یشت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ناره‌كان به‌ شه‌قامه‌كه‌دا.

44

4

4535

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.