یانه‌ی ڕیال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لێگانێسی میوانی برده‌وه
یاریزانانی ڕیال مه‌درید هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان و حه‌وت خوله‌ك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، هێرشبه‌ری لاوی به‌ڕازیلی ڕۆدریگۆ سیلڤا دۆ گویس گۆڵێكی بۆ ڕیال تۆماركرد، هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دواتر تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی یانه‌ی شاهانه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ڕیال مه‌درید هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنیدا
سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی بیستوچوار به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی ڕیال و له خوله‌كی شه‌ستونۆدا، كه‌ریم بنزیمای فه‌ڕه‌نسی گۆڵی چواره‌می میرێنگی به لێدانی سزا تۆماركرد، له یه‌كه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، لوكا جۆڤیچی سڕبی گۆڵی پێنجه‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و لێگانێسیش به ته‌نها پێنج خاڵ له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.