یانه‌ی یوڤێنتوسی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی هه‌شت وه‌رزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا سه‌ركه‌وتنی له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو به زه‌حمه‌ت و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی جه‌نه‌وای میوانی برده‌وه
له خوله‌كی سیی و شه‌شدا، لیۆناردۆ بۆنوچی گۆڵێكی بۆ یوڤێ به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری كۆت دیڤواری كریستیان كوامی گۆڵی به‌رامبه‌ری جه‌نه‌وای به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوبوو
له گێمی دووه‌میشدا، یاریه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی توندی له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه بینی و به‌و هۆیه‌وه ناوبژیوان به كارتی سوور هه‌ردوو یاریزان فرانشیسكۆ كاستاو فیدریكۆ ماركێتی له یانه‌ی جهنهواو ئه‌دریان ڕابیۆی له یانه‌ی یوڤێنتوس كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، له دوایین خوله‌كه‌كانی كاتی زیادكراویشدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یوڤێ هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنیدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی بیانكۆنێری گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستوشه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی جه‌نه‌واش له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند له هه‌شت خاڵ وه‌ستا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.