Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 05:00

نێچیرڤان بارزانی: کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان خاوه‌ن که‌لتورێکی به‌هێزی پێکه‌وه‌ژیانه‌

نێچیرڤان بارزانی: هیچ حكومه‌تێك ناتوانێ له‌ ساڵێكدا هه‌موو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات
نێچیرڤان بارزانی
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌ مه‌ڕاسیمی ده‌ستپێكی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستاندا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌ وتاره‌كه‌دا ڕۆڵ و ئه‌ركی پارێزه‌رانی كوردستانی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ پارێزه‌ران و یاساناسان له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كوردستاندا ڕۆڵیان هه‌بێت و هاوكاری په‌رله‌مانی كوردستان بن. 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خاوه‌ن كه‌لتورێكی به‌هێزی پێكه‌وه‌ژیانه‌ و به‌بێ سه‌روه‌ری یاسا، مه‌حاڵه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێش بكه‌وێت. 

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی سه‌روه‌ریی یاسا دڵنیایی ده‌به‌خشێته‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه‌ ده‌ستووری شیاو بۆ كوردستان وه‌كو دایكی یاساكانه. 

له‌باره‌ی دۆخی ئیستای عێراقیشه‌وه‌،‌ نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: كه‌ عێراق پێویستی به‌ سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سه‌روه‌ری یاسا دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.