پێدانی لۆگۆ‌و شریت به‌تاكسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانیش ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌و بڕی تێچوونه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌بێت سه‌رجه‌م تاكسییه‌كان لۆگۆ وه‌ربگرن.
سدیق محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، له‌لێدوانێكی به (ترافیك ئێف ئێم)ی ڕاگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری ژماره (1908)ی ڕۆژی 20-10-2019 كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشته‌وه له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بڕیاری پێدانیی شریت و لۆگۆ‌و ئاڕم و كارتی زانیاری به‌ئۆتۆمبێلی تاكسی ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وتیشی:" سه‌رجه‌م لۆگۆ‌و پێداویستییه‌كان ئاماده‌كراون و له‌لایه‌ن كۆمپانیای (كافرۆش)ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، داواش له‌شۆفێران ده‌كه‌ین له‌ڕۆژی 3-11-2019 ه‌وه سه‌ردانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێكاره پێویسته‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، بڕیاریشه ته‌واوی پرۆژه‌كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا بخرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سدیق محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌به‌رامبه‌ر پێدانی لۆگۆ‌و شریت و كارتی زانیاری و ئاڕمی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا بڕی ( 18 هه‌زارو 750 دینار) وه‌رده‌گیرێت.
سه‌باره‌ت به‌و تاكسیانه‌شی كه له‌پارێزگای سلێمانی كارده‌كه‌ن و هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگاكانی دیكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌و تاكسیانه‌ی هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراقن ئه‌گه‌ر ئاڕمی سلێمانیان هه‌بێت لۆگۆ‌و شریتیان پێده‌درێت به‌هه‌مانشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر لۆگۆیان پێ‌نادرێت و ده‌بێت بچنه‌وه له‌پارێزگاكانی خۆیان لۆگۆ وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.