ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بارسه‌لۆنا لیۆنێل مێسی له‌یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید دوو گۆلی تۆماركرد، به‌تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆڵه مێسی كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان به‌رابه‌راییه‌تی ئه‌رنستۆ ڤالڤێری راهێنه‌ر گه‌یانده سه‌دو یه‌ك گۆڵ
به‌مه‌ش جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ نزیكترین ركابه‌ری كه لویس سوارێزی ئۆرگواییه سی و هه‌شت گۆڵه
سوارێز له‌سه‌ر ده‌ستی ڤالڤێردی توانیویه‌تی شه‌ست و سێی گۆڵ تۆمار بكات له‌سه‌رجه‌م ركابه‌ریه‌كان، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ریكۆردی تازه‌ی مێسی ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینه توانیویه‌تی كۆی گۆڵه‌كانی به‌لێدانی راسته‌وخۆ بۆ په‌نجا گۆڵ به‌رز بكاته‌وه، له‌وانه چل‌و چوار گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و شه‌ش گۆڵیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی وڵاته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.