له‌میانی یاریه‌كی نمایشی دۆستانه له‌وڵاتی به‌رازیل ریڤالدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی تیشكی خسته سه‌ر هێرشبه‌ری ولاته‌كه‌ی نیه‌مار داسیلڤا و رایگه‌یاند پێویسته نه‌یمار بگه‌رێته‌وه بارسێلۆنا
هه‌روه‌ها ریڤالدۆ روونیكرده‌وه پاریس سان جێرمان یانه‌یه‌كی به‌ناوبانگ و به‌هێزه، به‌ڵام شوێنێكی گونجاو نیه بۆ نه‌یمار كه یه‌كێكه له‌باشترینه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها ریڤالدۆ وتیشی بروای ته‌واوم به‌نه‌یمار هه‌یه له‌هاوینی داهاتوو ریزی یانه فه‌ره‌نسیه‌كه جێدێلێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد ریزی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی جێهێشت، ریڤاڵدۆ نه‌یشارده‌وه له‌سه‌ر نه‌یمار پێویسته په‌یوه‌ندی به‌یانه‌یه‌ك بكات كه مێژوویه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت له‌چامپێۆنز لیگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌لیان براوه‌ی نازناوه‌كه‌بێت، چونكه ئه‌و كات به‌ئاسانی ده‌بێته باشترین یاریزان له‌جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.