Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 00:55

ئێران حوکمی 259 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر 31 هاوڵاتی کورد دا سه‌پاند

له‌گه‌ڵ حوكمی لێدانی 420 قامچی بۆ 3 له‌ به‌ندییه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی مانگی ئۆكتۆبری 2019 دا، لانیكه‌م  22 هاووڵاتی كورد به‌ تۆمه‌تی چالاكی سیاسی، مه‌زهه‌بی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ حوكمی سێداره‌، به‌ندكران و لێدانی قامچییان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، هاووڵاتییه‌ك حوكمی 2 جار له‌سێداره‌ دان و 21 هاوولاتیی دیكه‌ سه‌رجه‌م حوكمی 259 ساڵ به‌ندكرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌.

هه‌روه‌ها، سێ كه‌س له‌و چالاكانه‌ وێڕای حوكمی به‌ندكران سه‌رجه‌م حوكمی لێدانی 420 قامچییان به‌سه‌رسا سه‌پاوه‌.

ناوی ئه‌و چالاكانه‌ و ئه‌و حوكمانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ریاندا سه‌پاوه‌ به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

  • حوسێن عوسمانی خه‌ڵكی مه‌هاباد، حوكمی 30 ساڵ به‌ندكران.
  •  ئازاد ساڵحیان خه‌ڵكی سه‌قز، حوكمی 17 مانگ به‌بدكران.
  •  ئارمان غه‌فووری  خه‌ڵكی مه‌ریوان، حوكمی 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 20 قامچی.
  • محه‌مه‌د مرادی خه‌ڵكی پیرانشار، حوكمی 33 ساڵ به‌ندكران.
  • محه‌مه‌د عه‌سری گه‌نگه‌چین خه‌ڵكی ئورمیه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • په‌یمان عه‌بدی خه‌ڵكی مه‌ریوان، حوكمی 9 مانگ به‌ندكران.
  • هێمن محه‌مه‌دیان خه‌ڵكی سنه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • یادگار جه‌عفه‌ری خه‌ڵكی سنه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • پوریا ناسری خه‌ڵكی سنه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • یاسین كه‌ریمی خه‌ڵكی سنه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • محه‌مه‌د شه‌ریف ساڵم خه‌ڵكی ئورمیه‌، حوكمی 5 ساڵ به‌ندكران.
  • جه‌لال سوورمان خه‌ڵكی ئورمیه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • یاسر نووری خه‌ڵكی جوانڕۆ، حوكمی 4 مانگ به‌ندكران.
  • جه‌مشید پیرۆتی خه‌ڵكی مه‌هاباد، حوكمی 5 ساڵ به‌ندكران.
  • حه‌یده‌ر قوربانی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 118 ساڵ و 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 200 قامچی.
  • مه‌حموود سادقی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 40 ساڵ و 6 مانگ به‌ندكران و لێدانی 200 قامچی.
  • _ سه‌لاح ره‌حمانی خه‌ڵكی كامیاران، حوكمی 2 جار سێداره‌ و 3 ساڵ به‌ندكران.
  • ئه‌مین ماسووری خه‌ڵكی خوڕه‌مئاوا، حوكمی 2 ساڵ به‌ندكران.
  • ڕه‌زا ئیسماعیلی خه‌ڵكی ئورمیه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • كه‌یوان زارع خه‌ڵكی ئورمیه‌، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  • ئه‌حمه‌د شه‌كه‌ری خه‌ڵكی ئیلام، حوكمی 1 ساڵ به‌ندكران.
  •  سه‌ید ئارام ئه‌مین ئیسلام زاده‌ خه‌ڵكی بۆكان، حوكمی 10 ساڵ به‌ندكران.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.