له قه‌زای پشده‌ر ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی سێ كیلۆو نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر و بڕێكی زۆر له حه‌بی هۆشبه‌ر و سێ كه‌سیش به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له بنكه‌كانی ئاسایشی ژاراوه و زه‌ڵێ توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی سێ كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ و 15 هه‌زار ده‌نكه حه‌بی ترامادۆڵی 225 ملیگرامی.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر سێ كه‌س ده‌ستگیر كراون به‌پێی مادده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.