كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی بوو ، پیره پیاوێك ویستی سه‌ره بڕێ بكات كارمه‌نده‌كه سه‌رنجێكی دا‌و چه‌ند ساتێ لێی ڕوانی و ئاهێكی هه‌ڵكێشا وه‌كو ئه‌وه‌ی بیناسێ یان خزمێكی بێت به‌ڵام له ناكاو هاواری كرد پیره پیاو ده‌ی بڕۆ ناو ڕیزهكهو فرت و فێڵ مه‌كه ، پیره پیاو هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری كرد كاتێ كارمه‌نده‌كه ئاوا ته‌ریقی كرده‌وه ، سه‌ری داخست و ڕۆشته‌وه ناو ڕێزهكه ، پاشان سه‌ره‌ی هات و كارمه‌نده‌كه ووتی مامه‌گیان به پێوه مه‌وه‌سته فه‌رموو دانیشه ، وه پاشان په‌رداخێ ئاوی پێداو ڕێزێكی زۆری گرت و ووتی كاتی ده‌وامیش هێنده‌ی نه‌ماوه به ترۆمبیلهكهی خۆم ئه‌تگه‌یه‌نمه‌وه بۆ ماڵ.
ده‌وام كۆتایی هات و كارمه‌نده‌كه به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه فه‌رمووی لێ‌كرد و ده‌رگای سه‌یاره‌كه‌ی بۆ كرده‌وه‌و به زمانێ شیرین كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵی ، پیره پیاوه‌كه پێی ووت ڕێی ماڵمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دایه ، به‌ڵام كارمه‌نده‌كه به ئاڕاسته‌یه‌كی تردا ڕۆیشت و تا گه‌یشتن به ڕێستۆرانێتك ، كارمه‌نده‌كه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ووتی مامه‌گیان هه‌رچه‌نه ئێستا مووچه‌ت وه‌رگرتوه به‌ڵام فه‌رموو با نانێك بخۆین له حیسابی من ، پیره پیاو ووتی ناكرێ و نابێ ، به‌هه‌رحاڵ دابه‌زین و نانێكیان نۆش كرد و دوای ڕێزێكی زۆر و گفتوگۆیه‌كی شیرین كارمه‌نده‌كه پیره پیاوه‌كه‌ی گه‌یانده‌وه به‌ر ده‌رگای ماڵ
به‌ڵام پیره پیاو ووتی تێنه‌گه‌شتم بۆ ئه‌مه‌ت كرد .؟
ئایا وه‌كو قه‌ره‌بویه‌ك بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی منت شكانده‌وه له ڕیزه‌كه .؟
گه‌ر قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌بێت دڵنیابه به‌و نان خواردنه قه‌ره‌بووی ئه‌و دڵ شكانهت نه كردۆته‌وه
كارمه‌نده‌كه ووتی نه‌خێر ئه‌وه قه‌ره‌بوویه‌ك بوو وه‌رت گرته‌وه
پیره پیاوه‌كه ووتی ئه‌وه قه‌ره‌بوو بێت ، ئه‌ی نان خواردن و ڕێزه‌كه‌ی دواتر چی بوو .؟
كارمه‌نده‌كه ووتی تۆسقاڵێ پاداشتی ئه‌و ڕۆژانه بوو كه مامۆستا‌م بوویت و فێرت كردم
ئینجا پیره پیاوه‌كه ووتی ئه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێست و قسه ناخۆشه‌ی كاتی مووچه وه‌رگرتنه‌كه چی بوو .؟
ووتی قه‌ره‌بوی ئه‌و ڕۆژانه بوو كه له ڕێزی ناو ساحه‌ی قوتابخانه ده‌رت ئه‌كردم له ڕێز و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆره‌ویم له پێ نه‌بوو له‌ناو ٥۰۰ قوتابی ئهمتشكاندهوهو ڕیسوات ئه‌كردم
مامۆستاكه ووتی به‌ڵام من پیر و نه‌خۆشم ئه‌بوایه هاوكاریت بكردمایه
قوتابیه‌كه‌ش ووتی به‌ڵام منیش ئه‌و ڕۆژانه باوكم نه‌خۆش بوو توانای كڕینی جووتێ گۆرهویشی نه‌بوو بۆ من
جا مامۆستاكه دڵێ پڕ بوو له گریان و فرمێسك به چاوی هاته خوارێ و ده‌ستی كرده ملی كارمهندهكهو ووتی ئێستا تێده‌گه‌م له ئازاره‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ت .
من هه‌رئه‌وه‌نده ده‌ڵێم به‌ڕاستی مامۆستا پێویسه دووربین بێت له ئاكار و گوفتاریدا .
سه‌رچاوه/ مامۆستایانی كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.