به‌شی دووه‌م
كه داوای لێبووردن ده‌كه‌یت و دان به هه‌ڵه‌كه‌تدا ده‌نێیت، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت كه تۆ له ئاكارێكی چه‌وتی خۆت په‌شیمانیت. راسته: ئه‌تیكێتی به خشندهیی و دیدگای مرۆدۆستانهمان، پێمان ده‌ڵێت. ده‌ست مه‌نێ به رووی كه‌سه‌وه، هه‌ر كه‌سێك كه پێت ده‌ڵێت بمبه‌خشه، تا بۆت ده‌كرێت، دڵفراوان به و بیبه‌خشه! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داوای لێبووردن له كه‌سێك ده‌كه‌یت، ده‌بێت پێشبینیی ئه‌وه‌ش بكه‌یت، كه مه‌رج نییه قبووڵ بكرێت، زۆرن ئه‌وانه‌ی كه گیانی لێبوورده‌یی و به‌خشنده‌ییان نییه، یان ره‌نگه تۆ ئه‌و كه‌سه‌ت زۆر بریندار كردبێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دان به ههڵهدانان خۆی له خۆیدا ره‌وشتێكی به‌رزی مرۆڤه.
ئه‌گه‌ر له باری مرۆڤایه‌تی و به‌خشنده‌ییه‌وه سوودێكی راسته‌وخۆی نه‌بێت، ئه‌وه هیچ زیانێكی نابێت. له‌م دۆخه‌یشدا هه‌ر تۆ براوه‌یت... راسته ئه‌و كه‌سه داواكارییهكهتی ره‌ت كرده‌وه، به‌ڵام تۆ ده‌روونی خۆت ئاسووده كرد، بهرامبهرهكهیشت ره‌نگه ئێستا ده‌مارگیر بێت، ره‌نگه په‌ست و تووڕه بێت، ره‌نگیشه زۆر بریندارت كردبێت، له‌به‌ر ئه‌مانه و ره‌نگه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری دیكه‌یش، به‌ڵام كه داوای لێبووردنت لێ كرد، كارێكی چاكت ئه‌نجام داوه. كێ ناڵێت رۆژێك دێت له‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌شیمان نابێته‌وه. به‌م پێیه تۆ به‌شدارییه‌كی كارات له بونیاتنانی مرۆیه‌كی دیكه‌دا كردووه. داوای لێبووردن و به‌خشنده‌یی هه‌میشه دوو لایه‌ن یان زیاتر ده‌خوازێت، كه هه‌ردوو لا باوه‌ڕیان پێ هه‌بوو، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای لێبووردن ده‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێبووردنهكه قبووڵ ده‌كات، سه‌رجه‌می پرۆسه‌كه گه‌شه به باری ده‌روونی و ئینسانیی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه ده‌دات.
لێره‌دا ئه‌تیكێتی دان به ههڵهدانان و لێبوورن و به خشندهیی و دلۆڤانی وه‌كو جۆره كولتوورێكی گرینگ و كاریگه‌ر خۆی ده‌نوێنێت. كولتوورێك كه چه‌نده مرۆ هان ده‌دات كه دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و داوای لێبووردن بكات، ئه‌وه‌نده‌ش مرۆڤ هان ده‌دات كه له كه‌سانی تر ببوورێت و بیانبه‌خشێت. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه كه داوای لێبووردن ده‌كه‌ن، به ئاسانی له كه‌سانی دیكه‌ش ده‌بوورن، به هه‌مان شێوه‌یش ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن داوای لێبووردن بكه‌ن و دان به هه‌ڵه‌كانیاندا بنێن، ئه‌و كه‌سانه ناتوانن له كه‌سانی دیكه خۆش بن و لێیان ببوورن و بیانبه‌خشن.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.