Erbil 38°C ھەینی 22 ئایار 02:14

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شارەکانی سنە و سلێمانی دەکات

له‌ هه‌ژمار تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی دەستنیشانكردنی شاری سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی و شاری سنه‌ وه‌ك شاری داهێنەری میوزیك لەلایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆوه،‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌. 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورد‌ستان، له‌ هه‌ژمار تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: دەستنیشانكردنی سلێمانی وەك شارێكی داهێنەری ئەدەبی لە یۆنسكۆ شانازییە و  زۆر خۆشحاڵی كردم، گوتیشی: به‌ گه‌رمی پێرۆزبایی  له‌ ئه‌دیبان و نووسه‌رانی سلێمانیی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م. 

هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە شاری سنەش كرد و رایگه‌یاند: پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ هونەرمەندانی سنەی ئازیز، كە وەك شاری داهێنەری میوزیك دەستنیشان كرا .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.