له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆ، شاره‌كانی سلێمانی و سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ریزی 66 شاری داهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان كران.
رێكخراوی یونسكۆ له رۆژی جیهانی شاره‌كاندا له‌كۆی 66 شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ داهێنان، شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنان له ئه‌ده‌بداو شاری سنه وه‌ك شاری داهێنان له بواری موزیكدا دیاریده‌كات.
به‌م تۆماره جیهانییه، سنه وه‌ك شارێكی داهێنه‌ری مۆسیقا ئه‌ڕواته ناو تۆڕی شاره داهێنه‌ره‌كان له بواری میوزیك له ئاستی جیهان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌لێك بۆ به‌ڕیوه‌چوونی كۆنسێرت و ڕیوڕه‌سمی جیاوازی هونه‌ری میوزیك و پێگه و سه‌نگی هونه‌ر له‌و شاره به‌رزتر ده‌كات.

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی شاره‌كانه‌وه كه ئه‌مڕۆ 31ی مانگ ئه‌و رۆژه‌یه، رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان 66 شاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ داهێنان له بوارێكدا ده‌ستنیشانكردوه، كه له‌ناویاندا شاری سلێمانی هه‌یه‌و وه‌ك شاری داهێنان له ئه‌ده‌بدا دیاری كراوه.
شایانی باسه یونسكۆ ساڵانه شاره‌كان دیاری ده‌كات به داهێنان له بواره‌كانی ( ئه‌ده‌ب و موسیقا و دیزاین و سینه‌ما و هونه‌ری خواردن دروست كردن و هونه‌ری رۆژنامه‌وانی) ...
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.