له ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری قه‌ڵاب هینۆ و ئۆتۆمبێلێكی قه‌مه‌ره جۆری ئۆپل ڤێكترا له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی نێوان ناحیه‌ی سه‌رسنگ و كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ده‌شی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، دوو له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌مباره‌وه نەقیب کاوە خالد رەشید ئەفسەر له به‌شی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای ئامێدی تایبه‌ت به کوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رووداوێكی هاتووچۆ له سێڕیانی گرێ بۆتێ له نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا كه به هۆیه‌وه دوو له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه له جێ‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركرانی خێرا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواسترانه‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هۆكاری رووداوه كه بۆ پابه‌ند نه‌بوونی شوفێره‌كان به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ ده‌گه‌ڕیته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.