دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باس له "خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ی داعش" ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆر باش ده‌زانین كێیه".
دۆناڵد تره‌مپ، له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، داعش سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی هه‌یه و زۆر به باشى ده‌زانین كێیه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 31ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، رێكخراوی داعش، دانی به كوژرانی ئیبراهیم عه‌واد سامه‌رائی، ناسراو به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه و ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، گوته‌بێژى رێكخراوه‌كه دانا، كه 27ی ئۆكتۆبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
دواتريش ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رێكخراوه‌كه جێگره‌وه‌ی به‌غدادی دیاریكردووه و وه‌كو خه‌لیفه به‌یعه‌تیان به "ئه‌بی ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی" داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته "خه‌لیفه‌ی داعش".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.