Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 23:04

روونکردنه‌وه‌یه‌ک ئاراسته‌ى هاوڵاتیانى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت

له‌لایه‌ن راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا  راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژى 1 ى 11 ى 2019 ،هەندێ لە لاپەڕە و بڵاوکراوەی سۆشیال میدیایی، پەرۆشانە، خۆشەویستی وئەمەکیی خۆیان خستۆتەڕوو لە یادکردنەوەی یادی سەدساڵەی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر کە هاوکاتە لە گەڵ ڕێکەوتی  رۆژى 1 ى 11 ى 2019

 ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایده‌گه‌ێنێنت ،  وێڕای سوپاس و بەهەند وەرگرتنی ئەم پەرۆشییە، بە هاوڵاتییان خۆشەویست و ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە میژووی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر بۆ ساڵی 1923 دەگەڕێتەوە نەک بۆ ساڵی 1919، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین ڕایبگەینین کە پارێزگا و خودی جەنابی پارێزگار لە یادکردنەوەی ئەم یادانە، بە بەرنامە ڕێژی و پلانەوە ئامادەکاری ساڵانە بۆ بۆنە و یادە مێژووییەکان دەکەن و، بە شانازی و چاونخونیەوە کار بۆ بەرز ڕاگرتن و بیرهێنانەوەی ڕێکەوتە مێژووییەکانی شارە خۆشەویستەکەمان دەکەن.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن سوپاس بۆ هەموو لایەک ،  بەرز و شکۆدار بێ مێژووی پایتەختی هەرێمی کوردستان. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.