سعودییه یه‌كێكه له وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كه زۆرترین سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی شۆفێران و زۆرترین سه‌ركێشی به ئۆتۆمبێله‌وه تیادا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ربۆیه ئیداره‌ی گشتی هاتووچۆی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه له‌مه‌ودوا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن)ه‌وه سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی شۆفێران و كۆی سه‌رپێچیه‌كانی دیكه تۆماربكه‌ن.
به‌رپرسانی هاتووچۆی سعودییه ده‌ڵێن، كامێرای درۆنه‌كانیان كوالیتییه‌كی به‌رزی هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كات.
ساڵانه 33 هه‌زار و 199 كه‌س له سعودییه به‌ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندارده‌بن، واتا هه‌ر ڕۆژێك 91 هاووڵاتی سعودیی بریندار ده‌بن و هه‌ر ڕۆژانه 21 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه ساڵانه ده‌كاته 7 هه‌زار و 489 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان.
Traffic Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.