له هه‌فته‌ی دوازده‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڕیال بێتیس ده‌كات
ڕیال مه‌درید خاوه‌نی بیستویه‌ك خاڵه‌و له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی ته‌نها خاڵێك له دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگ دێت، یاری كلاسیكۆی نێوان هه‌ردوو یانه دواخراوه، بۆیه هه‌ردوولا یاریه‌ك كه‌متریان به‌راورد به یانه‌كانی دیكه ئه‌نجامداوه
گاریس به‌یلی وێڵزی به‌هۆی پێكان به‌شداری له مه‌شقه‌كان نهكردو له‌و یاریه داده‌بڕێ، هاوكات هه‌ردوو یاریزان ماركۆ ئه‌سێنسیۆ و ناچۆ فێرناندیز له قۆناغی چاره‌سه‌ری پێكانیان دان
زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌م یاریه دووپات كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه له‌به‌رده‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی سه‌خت و ئاڵۆز دان و ده‌بێت ئه‌و په‌ڕی توانایان بۆ بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاری بخه‌نه‌گه‌ڕ، زێدان گوتیشی، زۆر گرنگه پارێزگاری له ئاستی به‌رزی تیپه‌كه‌مان بكه‌ین و تۆڕی گۆڵه‌كه‌مان به خاوێنی بهێڵینه‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ گرنگی به‌سه‌رجه‌م هێڵه‌كان بده‌ین و سێ خاڵی گرنگ له‌به‌رده‌م هانده‌رانمان به‌ده‌ست بێنین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.