له هه‌فته‌ی یازده‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی لیڤه‌رپولی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا
سه‌باره‌ت به یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری یاری له ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌نجامده‌ده‌ن، یاری ئه‌مجاره‌شیان له‌به‌رامبه‌ر تیپێكی به‌توانایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكێكی باشی نه‌بوو، به‌ڵام به‌م دواییه چه‌ند ئه‌نجامێكی باشی تۆماركرد
كلۆپ ئاشكراشی كرد كه یاریزان جۆیل ماتیپ پێكانی هه‌یه‌و له یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه، له‌باره‌ی فابینیۆش ڕاهێنه‌ره‌كه ڕوونی كرده‌وه كه تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی ئه‌م یاریزانه‌ی له‌م یاریه نه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چوار كارتی زه‌ردی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات و كارتێكی زه‌ردی دیكه وه‌ربگرێت ئه‌وا له یاری لوتكه‌ی گه‌ڕی دوازدهم له‌به‌رامبه‌ر مانچسته‌رسیتی داده‌بڕێ، ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول جارێكی دیكه نیگه‌رانی خۆی له خشته‌ی یاریه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی نۆ هه‌فته‌دا حه‌ڤده یاری له پێشبڕكێ جیاجیاكان ئه‌نجامده‌ده‌ن، بۆیه دووباره داوای كرد واده‌ی یاری لیڤه‌رپول له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را بگۆڕن، ئه‌گینا ناچار ده‌بن له پاڵه‌وانێتیه‌كه بكشێنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.