له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی گه‌ری دوازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی دیگۆن میوانداری یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی پێشه‌نگی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی گاستۆن جیرارد به‌رێوه چوو ،له خوله‌كی نۆزده كلیان مباپێ ئه‌ستێره‌و گۆلكاری یانه‌ی پاریس گۆلێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد كه هاوكات گۆلی پێنجه‌مینی بو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات ، به‌لام به‌ر له كۆتایی هاتنی گێمی یه‌كه‌م یاریزان جۆندهر كادیز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن مال یه‌كسان كرده‌وه ، له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نیوه‌ی دووه‌م مۆنیێر چۆیار گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی دیگۆن تۆمار كرد، وێرای هه‌ولی یاریزانانی میوان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری به‌لام سه‌ره‌نجام یانه‌ی پاریس سانت جێرمان تووشی سێیه‌م دۆراندن بو له وه‌رزی ئه‌م سال و هه‌ر له پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه به بیست‌و حه‌وت خال یانه‌ی دیگۆنیش كه ئه‌مه سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی بو له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی بێنێت له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.