سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران به كوردستان تیڤى راگه‌یاند به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 2 ى 11 ى 2019 ، له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى 2 هاوڵاتی به‌ناوه‌كانى ( ب ع ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1982 كه‌دانیشتوی ئاكۆیان بوو له‌قه‌زای رواندز پیشه‌ى پێشمه‌رگه بووه ، ( ك م ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1982 كه‌دانیشتوی ئاكۆیان بووه و پیشه‌ی پۆلیس بووه له‌به‌رگری فریاكه‌وتن له‌سه‌ر رێگای بێخاڵ به شه ر هاتوون به چه‌كی ده مانچه هه ردووكیان زامدار بوون
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسى سۆران وتیشى دوای گه یشتنی هێزه كانی ئاسایش و پۆلیس ده ست به جێ ڕه وانه ی نه خۆشخانه كران
راشیده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه و هه‌ردوو كیان گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادی كران به مه به ستی پشكنینی دادی

ئه‌بوبه‌كر سلێمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.