سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی عێراق په‌یامێكی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: پێمانوایه نابێ گۆڕینی ده‌ستوور بسه‌پێندرێت یان به زۆر بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا نابێ گۆڕینی ده‌ستوور ببێته هۆی پاشه‌كشه له پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی مافی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی تر.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه ..
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی هاووڵاتیان، ئێمه زۆر به په‌رۆشین بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هاتووه‌ته پێش و پێمان وایه كه ئه‌مه‌ی ئێستا له ئارادایه هی ئه‌مڕۆ نییه به‌ڵكو ده‌رئه‌نجام و كه‌ڵه‌كه‌بووی فه‌شه‌لێكی پازده ساڵه‌یه. خه‌ڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوه و هاووڵاتی مافی خۆیه‌تی داواكاری هه‌بێت و ناڕازی بێت. بۆیه پێویسته گوێ له داواكاریی خه‌ڵك بگیرێت و به توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی عێراق جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره. ئه‌گه‌ر ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرابا، زۆر له‌و كێشانه نه‌ده‌بوون كه پێشتر و ئێستایش هه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه هۆكاری وردی دۆخی ئێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه، و، بۆ نه‌مانی هۆكاری گرفته‌كان، ده‌بێ یاسای هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌ك بگۆڕدرێت كه ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی خواستی ڕاسته‌قینه و دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بێت.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور، پێمانوایه نابێ گۆڕینی ده‌ستوور بسه‌پێندرێت یان به زۆر بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا نابێ گۆڕینی ده‌ستوور ببێته هۆی پاشه‌كشه له پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ی مافی گه‌لی كورد و پێكهاته‌كانی تر. به دڵنیاییشه‌وه سیسته‌می دیموكراسی زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقه نه‌ك دیكتاتۆری و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كیش پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسا و میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كاندا بێت.
مسعود بارزانی
2ـی 11ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.